٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

موخلیس سەلیم: ئەمساڵ ھەزار و ٣٠٠ پڕۆژەی وەبەرھێنان ڕادەگەیەندرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- ئامادەکاری بۆ پلانی وەبەرھێنانی ئەمساڵ دەکرێت و بەڕێوەبەرێکی گشتییش لە دەستەی گشتیی وەبەرھێنان دەڵێت، ئەمساڵ یەک ھەزار و ٣٠٠ پڕۆژەی نوێ ڕادەگەیەندرێت.

موخلیس سەلیم، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و یاساییی دەستەی وەبەرھێنان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دەستەی گشتیی وەبەرھێنانی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ پلانی وەبەرھێنانی ئەمساڵ دەکات و بڕیارە لە داھاتوودا ھەزار و ٣٠٠ پڕۆژەی دیکەی وەبەرھێنان لەلایەن دەستەوە ڕابگەیەنین بۆ ئەوەی وەبەرھێنەران بتوانن جێبەجێیان بکەن.''

بەڕێوەری گشتیی یاساییی دەستەی وەبەرھێنان دەشڵێت: "ھەندێک پڕۆژەی ساڵی ڕابردووش ماون کە ئەمساڵ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە، چونکە مەرج نییە ھەر پڕۆژەیەک ئەمڕۆ مۆڵەتی وەبەرھێنانی وەرگرت، سبەی جێبەجێ بکرێت، ھەندێ پڕۆژە مۆڵەتیان وەرگرتووە و ئامادەکاری بۆ جێبەجێکردنیان دەکەن.''

موخلیس سەلیم ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "لە چەند ڕۆژی داھاتوودا کۆنفڕانسێک دەربارەی ڕەوشی وەبەرھێنان بەڕێوە دەچێت و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەیەوێت گرینگیی زیاتر بە کەرتی وەبەرھێنان بدات، ئەمەش لەپێناو بەرەوپێشبردنی کەرتی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان.''

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار