٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی لە زۆربەی ناوچەکان نمە باران و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمان هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان نمە باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

سبەی ئێوارە کاریگەری بەفر و بارانبارین لاواز دەبێت. خێرایی با لە 5 – 15 کیلۆمەتر دەبێت لە یەک کاتژمێردا.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار