٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ سەری ساڵ نزیکەی 150 هەزار گەشتیار روویان لە کوردستان کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، نزیکەی 150 هەزار گەشتیار بۆ سەری ساڵی 2022 روویان لە هەرێمی کوردستان کرد.

نادر روستی، گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، لە رۆژی 25-12-2021 تا رۆژی 31-12-2021 (لە ماوەی حەوت رۆژدا)، 146هەزار و 898 گەشتیار روویان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کرد.

نادر روستی گوتیشی: ئەو گەشتیارانە بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش لە شەوی سەری ساڵدا، روویان لە هەرێمی کوردستان کرد.

گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار ژمارەی گەشتیارەکانی بۆ پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک ئاشکرا کردووە کە بەم شێوەیە بووە:

- هەولێر، 76 هەزار و 550 گەشتیار

-سلێمانی، 31 هەزار و 614 گەشتیار

- دهۆک، 38 هەزار و 734 گەشتیار

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار