پرسه‌نامه‌یه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه

بۆ كۆچى دواییى تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه و كه‌سایه‌تیى دیارى كوردستان خوالێخۆشبوو ڕه‌سووڵ فه‌قێ، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان و دۆستان و هاوسه‌نگه‌رانى ده‌كه‌م و هاوخه‌میانم. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و دڵنه‌وایى به خانه‌واده و كه‌سوكارى ببه‌خشێت.
مام ڕه‌سووڵ فه‌قێ له ته‌مه‌نێكى زووه‌وه ده‌ستى به خه‌بات كردووه و هه‌موو ژیانى خۆى به تێكۆشان و پێشمه‌رگایه‌تى بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى به‌سه‌ر برد. له‌و ڕێگه‌یه‌دا ئاواره‌یى و سه‌ختى و زه‌حمه‌تى زۆرى كێشاوه و له شۆڕشى ئه‌یلوول و گوڵان و ڕاپه‌ڕیندا ناو و پێگه‌یه‌كى دیارى به‌رپرسیاریه‌تى و خه‌باتى پێشمه‌رگایه‌تى بووه. یادى به خێر و گیانى شاد بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/1/1




