سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له پارتى چاكسازیى توركمانى ده‌كات
__2021_12_28_h16m6s20__RM.jpg)
ھەولێر -KDP.info-به‌بۆنه‌ى ئه‌نجامدان و كۆتاییهاتنى پێنجه‌مین كۆنگرهیانهوه، پیرۆزبایى له سه‌رۆكایه‌تى و ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكار و ئه‌ندامان و دۆستان و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌رى پارتى چاكسازیى توركمانى ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
پشتگیریى له پێگه و ڕۆڵى پێكهاته‌كان له پرۆسه‌ى سیاسیى هه‌رێمى كوردستان و عیراقدا ده‌كه‌ین و جه‌خت له پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایى و لێبورده‌یى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستاندا ده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/12/28




