"ئەمساڵ سەرۆکایەتی شارەوانی دھۆک ٧١ پڕۆژەی جێبەجێ کردوە"

ئەمڕۆ سەرۆکایەتی شارەوانی دھۆک ئاماری پڕۆژەکانی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و گوتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی دھۆکیش دەڵێ، تەنیا ئەمساڵ ٧١ پرۆژە جێ بەجێکراون و ١١ ملیار دیناریش تێچووی پڕۆژەکان بوە.
ئیسماعیل مستەفا، گوتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی دھۆک لە پڕێنس کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند" لەماوەی ساڵی ٢٠٢١ سەرۆکایەتی شارەوانی دھۆک بە گوژمەی ١١ ملیار دیناری عێراقی ٧١ پڕۆژەی جێبەجێ کردوە، پڕۆژەکانیش جوراوجۆرن لە بواری شارەوانی ئەم پڕۆژانەش کاریگەریان لەسەر رەوشی خزمەت گوزاری لە شاری دھۆک ھەبووە.
گوتەبێژی شارەوانی دھۆک گوتیشی" بڕیارە پڕۆژەیەکی دیکەی ستراتیژی لە سەنتەری شاری دھۆکێ بکەوێتە بواری جێبەجێکردن ئەویش پڕۆژەی ئەندەرپاس و ئۆڤەر پاسی بناڤیە لەسەر جادەی بارزان، پڕۆژەکە بەگوژمەی ٣٣ ملیار دینار جێ بەجێدەکرێت.
ئیسماعیل مستەفا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد"ھەر ئەمساڵ زیاتر لە ٥٠٠ زێدەڕۆیی لەلایەن تیمەکانی شارەوانیەوە لابراون، لە ساڵی نوێ سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر کۆمەڵێک پڕۆژەی ئامادەکردوە و لەسەرەتای ساڵی نوێ دەچنە بواری جێبەجێ کردن،
قائید میرۆ




