٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

" لەماوەی ١٥ رۆژدا ئەنجوومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە"

سەرچاوە: KDP.info

دوای ئەوەی دوێنی دادگای فیدڕاڵی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراقی پەسەندکرد، کاندیدی سەرکەوتوو بۆ پەرلەمان عێراق ئاشکرایکرد، بەگوێرەی دەستوور لەماوەی ١٥ رۆژدا پەرلەمان کۆ دەبێتەوە.

جوان عەبدوڵڵا، کاندیدی سەرکەوتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدڕاڵ بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" بەگوێرەی دەستووری عێراق دوای پەسەندکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵیەوە لەماوەی ١٥ رۆژدا یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەچێت، واتە ئەو رۆژەی ئەنجامەکان پەسەند دەکرێت دەژمێردرێت و تا ١٥ رۆژ دەبێت پەرلەمان کۆ ببێتەوە.

کاندیدە سەرکەوتوەکەی پەرلەمان دەڵێت" لە یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەماندا سەرۆک و ھەردوو جێگری پەرلەمان ھەڵدەبژێر درێن و دواتر ماوەیەک دیاری دەکرێت بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە لایەن پەرلەمانەوە، ھەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار پێویستی بە یەک لەسەر سێی دەنگی پەرلەمان ھەیە.

جوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" قۆناغە سەختەکە پێکھێنانی حکوومەتی نوێیە، چونکە پەرلەمان گەورەترین کۆتلە رادەستپێریت بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێ، بەڵام ئەوە مادەیەکی لاستیکیەو دەستوور ئاماژەی بۆ ئەوە نەکردوە مەبەست لە کۆتلەی گەورە ئەو کۆتلەیە دەبێت کە زۆرترین کورسی بەدەست ھێناوە لە ھەڵبژاردنەکان یانیش ئەو کوتلەیە دەبێتە گەورەترین کوتلە کە لەنێو پەرلەمان دروست دەکرێت.
قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار