دادگای فیدراڵی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەسەند کرد

بەغدا-KDP.info- ڕێپێدراوی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنەکان گوتی، دادگای فیدراڵی ئەمڕۆ کۆ بووەوە و ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەسەند کرد و ڕەتیشی کردەوە ئەنجامەکان ھەڵبوەشێنێتەوە.
ئیسماعیل سایەمیر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی کۆ بووەوە و تێیدا ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پەسەند کرد و تانەی تایبەت بە کۆتای ئافرەتانی ڕەت کردەوە و، ھاوکات داوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکانیشی ڕەت کردەوە .
ڕێپێدراوی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنەکان ڕوونیشی کردەوە: ''دادگا پەرلەمانی نوێی عێراقی ڕاسپارد کە یاسای ھەڵبژاردنەکان ھەموار بکەنەوە و جیاکردنەوە و ئەژمارکردنی دەنگەکانیش تەنھا بە دەست بن.''
ئیسماعیل سایەمیر ڕاشیگەیاند: ''دادگای فیدراڵی باسی لەوەش کردووە کە کۆمسیۆن لە ھەندێک لە ڕێکارەکان ھەڵەی کردووە و لەگەڵ یاسای ھەڵبژاردن نەگونجاون و دەستەی دادوەری لایەنی تایبەتمەندە بە پێداچوونەوە بە سکاڵاکان و بڕیارەکانیان یەکلاکەرەوەن و تانەی لێ نادرێت.''
بڵند ئیبراھیم




