بە سەرمایەی زیاتر لە ١١ ملیار دۆلار مۆڵەتی پڕۆژە لە ھەرێمی کوردستان دراوە
__2021_12_27_h15m26s58__ER.jpg)
ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە و زانیاری لە دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان گوتی، لە سێ ساڵی ڕابردوودا تاوەکوو ئێستا لە ھەرێمی کوردستان لەسەرجەم سێکتەرەکاندا مۆڵەت بە ١٦١ پڕۆژە دراوە بە سەرمایەی ١١ ملیار و ١٠ ملیۆن و ٨٥١ ھەزار و ٧٨٤ دۆلار.
بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە و زانیاریی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، سەربەست خدر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لە ٢٨/٧/٢٠١٩ تا ٢٣/١٢/٢٠٢١ لە ھەرێمی کوردستان، لە ھەولێر ٧٠ پڕۆژە بە سەرمایەی هەشت ملیار و ٧٣١ ملیۆن و ٢٨٩ ھەزار و ٦١٧ دۆلار و، لە ھەڵەبجە یەک پڕۆژە بە سەرمایەی شەش ھەزار و ٨٤٦ دۆلار و، لە گەرمیان ھەشت پڕۆژە بە سەرمایەی ٣٣٠ ملیۆن و ١٦ ھەزار و ١٠٧ دۆلار و، لە ناوچەی ڕاپەرین سێ پڕۆژە بە سەرمایەی ١٢١ ملیۆن دۆلار و ٣١٥ ھەزار دۆلار و، لە سلێمانی ٣٨ پڕۆژە بە سەرمایەی یەک ملیار و ٢٥٧ ملیۆن و ٤٠٩ ھەزار و ٧٥٦ دۆلار و، لە دھۆک ٤١ پڕۆژە بە سەرمایەی ٥٦٣ ملیۆن و ٩٧٥ ھەزار و ٣٠٤ دۆلار مۆڵەتیان وەرگرتووە.
سەربەست خدر گوتیشی: ''پڕۆژەکانیش بریتین لە ٣٥ پڕۆژە لە بواری وەبەرھێنان و یەک پڕۆژە لە بواری بانکەکان و١٠ پڕۆژەی تەندروستی و ٤٥ پڕۆژەی پیشەسازی و دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ٢٨ پڕۆژەی گەشتیاری و ١٥ پڕۆژەی فێرکردن و حەوت پڕۆژەی کشتوکاڵ و ١١ پڕۆژەی نیشتەجێبوون و یەک پڕۆژە ھونەری و شەش پڕۆژەی وەرزشی کە کۆی پڕۆژەکان ١٦١ پڕۆژەیە.''
بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە و زانیاریی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: ''لە ساڵی ٢٠١٩دا ١٦ پڕۆژە و لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٧٧ پڕۆژە و لە ساڵی ٢٠٢١دا ٦٨ پڕۆژە مۆڵەتیان پێ دراوە و، کۆی گشتیی سەرمایەی پڕۆژەکان ١١ ملیار و ١٠ ملیۆن و ٨٥١ ھەزار و ٧٨٤ دۆلارە.''
بڵند ئیبراھیم




