٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمساڵ شارەوانیی ھەولێر ٩٥ پڕۆژە جێبەجێ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- سەرۆکی شارەوانیی ھەولێر گوتی، ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای ھەولێر خزمەتگوزاری بۆ ٩٥ گەڕەکی شارەکە دابین کراوە و بەپێی پێویستی گەڕەکەکان بە گوژمەی زیاتر لە حەوت ملیار دینار ٩٥ پڕۆژە لەو گەڕەکانە جێبەجێ کراوە و تەئکیدیش زیاتر لەسەر ئەو گەڕەکانە کراوەتەوە کە دەکەونە باشوور و باکووری ھەولێر.

سەرۆکی شارەوانیی ھەولێر، عەبدولواحید ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەمساڵ ٦٥ پڕۆژەمان لەسەر داھاتی شارەوانییەکانی ھەولێر جێبەجێ کردووە و٣٠ پڕۆژەش لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا و ٩٥ پڕۆژەمان لە بواری خزمەتگوزاریدا لە ٩٥ گەڕەک جێبەجێ کردووە.''

عەبدولواحید ئەحمەد گوتیشی: ''لەسەر بودجەی ١٥% داھاتی شارەوانییەکان چوار ملیار دینار بۆ پڕۆژەکان تەرخان کراوە و ئەوەی پەرەپێدانی پارێزگاش زیاتر لە ٣ ملیار دینارە، کە کۆی گشتییەکەی بە گوژمەی حەوت ملیار دینار پڕۆژە جێبەجێ کراوە، بۆیە بەو پارەیە ٩٥ پڕۆژەمان جێبەجێ کردووە.''

ئەحمەد باسی لەوەش کرد: ''ئەو پڕۆژانەی جێبەجێ کراون بریتین لە ئاوەڕۆ و چاککردنی شەقامەکان بە شێوەی جیا جیا و ئەوەی پێویست بێت بۆ گەڕەکەکان کراوە، پڕۆژەکانیش زیاتر لە باشوور و باکووری ھەولێر جێبەجێ کراون و زیاتر تەرکیز لەسەر باشووری ھەولێر کراوە، وەکوو گەڕەکی فەرمانبەران و نازماوە و میرزا ئەحمەد و قەتەویە و سەرکارێز و چەندین گەڕەکی دیکە و، لە باکووری ھەولێریش گەڕەکی ھەولێری نوێ و سێبەردان و نازناز و چەندین گەڕەکی دیکە و، لە سەرجەم گەڕەکەکان خزمەتگوزاریمان دابین کردووە.''

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار