٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ھاووڵاتییانی ھەرێم لە بیمەی تەندروستی سوودمەند دەکرێن"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- ھەرێمی کوردستان ھاوشێوەی وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیھان بیمەی تەندروستی بۆ ھاووڵاتییان دەردەکات و ئەندامێکی لیژنەی تەندروستییش دەڵێت، دوای دروستکردنی بیمە، ھاووڵاتییان سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی چارەسەر.

بەختیار شوکری، ئەندامی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خەریکی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بیمەی تەندروستییە بۆ ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان و دوای تەواوبوونی، پڕۆژەیاساکە ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت، تا ئێمەش دوای پێداچوونەوە، بیخەینە کارنامەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانەوە.''

ئەندامەکەی لیژنەی تەندروستی دەشڵێت: "مەبەست لە پڕۆژەکە ئەوەیە کە ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان ھاوشێوەی ھاووڵاتییانی جیھان ببنە خاوەن بیمەی تەندروستیی خۆیان و سوودمەند بن لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان.''

بەختیار شوکری ڕوونی کردەوە: "نموونەی چەند وڵاتێک لەبەردەستە بۆ ئەوەی سوودیان لێ وەربگرین لەبارەی چۆنیەتیی بیمەکردنی ھاووڵاتییان لە ڕووی تەندروستییەوە، دوای دەرچوونی یاساکە ئینجا ھاووڵاتییان لە ڕووی تەندروستییەوە سوودمەند دەبن لە ھەموو خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی، ھەر لە نەشتەرگەرییەوە بگرە تا کۆتایی و بە نرخێکی زۆر گونجاو چارەسەر وەردەگرن.''

 

قائید میرۆ

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار