٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە عەلی حوسێن دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info-  ئەمڕۆ هەینی 24ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە عەلی حوسێن بەرپرسى مەکتەبی پەیوەندییەکان ـ کوردستانى و عێراقى و ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی کرد بۆ کۆچی دوایی ( حەسەن ئەحمەد سورچی)ی مامی .

سەرۆکی حکومەت ، پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت. لە بەرامبەردا، عەلی حوسێن، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار