٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح ( د.خ)

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info-بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح ( سڵاوی خوای لێبێت)، پیرۆزبایی لە سەرجەم کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ڕۆژانی جەژن، لە خۆشی و شادی و ئارامیدا بەسەر ببەن. لەم بۆنە پیرۆزەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لە سەر پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبوردەیی و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان .

جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە ئاشتی و کامەرانیدا بژین .

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار