پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لە دایک بوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت)
__2021_12_24_h18m58s1__RM.jpg)
هەولێر -KDP.info- بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح(سڵاوی خوای لێبێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی مەسیحی لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین و، هیوادارین ئەو جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک.
لەم دەرفەتەدا دووبارە شانازی بەو فەرھەنگ و فرە رەنگییەی پێکهاتەکان دەکەین و وەک هەمیشەش جەخت دەکەینەوە لە سەر پتەوکردن و بەهێزکردنی کولتووری پێکەوەژیان و لێبوردەیی لە نێوان سەرجەم پێکهاتە ئایینی و مەزهەبی و نەتەوەییە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان. جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و، بە هیوای جەژنێکی ئاسودە و بەختەوەر...
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢١




