٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەت سێیەم ڕاپۆرتی چاکسازیی ئامادە کردووە و ڕەوانەی پەرلەمانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی نەزاھەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکردنی سێیەم ڕاپۆرتی چاکسازییە و ئامادەکاریی بۆ کردووە و بڕیارە پێش سەری ساڵ ڕەوانەی پەرلەمانی بکات .

سەرۆکی دەستەی نەزاھەی ھەرێمی کوردستان، حاکم ئەحمەد ئەنوەر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران کۆ بووینەوە و باس لە ڕاپۆرتی سێیەمی چاکسازی کرا کە حکوومەت سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکەیە و ئێستا ئامادە کراوە بۆ ئەوەی ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.''

حاکم ئەحمەد ئەنوەر گوتیشی: ''حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشتر دوو ڕاپۆرتی بۆ پەرلەمان ڕەوانە کردووە و کاری باشی کردووە و ئێستاش سێیەم ڕاپۆرت ڕەوانە دەکات، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە حکوومەت جددیە و بەردەوامە لە چاکسازیکردن و جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی.''

ئەنوەر ڕوونیشی کردەوە: ''ھەرکاتێک ڕاپۆرتەکەمان بەدەست گەیشت، ئەوکات ئێمەش وەکوو دەستەی نەزاھە بەفەرمی ڕای خۆمان لەبارەیەوە ڕادەگەیەنین.''

 

بڵند ئیبراھیم  


 

هەواڵی پەیوەندیدار