٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى توركیا كۆبووه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/12/22 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز عه‌لى ڕزا گوینه‌ى، باڵیۆزى كۆمارى توركیا له‌ عیراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا، پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌ڵبژاردنه‌كان و دۆخى عیراق به‌گشتى، هه‌وڵى تێپه‌ڕاندنى گرفته‌كان ده‌رباره‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عیراق، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و په‌لاماره‌كانى داعش تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ خواستى بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان به‌تایبه‌تى له‌ بوارى ئابووریدا كرده‌وه‌ و له‌سه‌ر گرنگیى هاریكاریى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌كه‌دا هاوڕا بوون.

دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو كه‌ به‌ڕێز كونسولى گشتیى توركیا له‌ هه‌ولێر تیایدا ئاماده بوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار