نێچیرڤان بارزانى و شاندێكى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى، دۆخى عیراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌رباره‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، دووپاتى كرده‌وه كه عیراق دۆخێكى تایبه‌تى هه‌یه و هه‌رێمى كوردستان هه‌رگیز نابێته به‌شێك له كێشه‌كان، به‌ڵكوو وه‌ك هه‌میشه فاكته‌رێكى یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى واقعییانه‌ى كێشه‌كان و گه‌یشتن به هاوبه‌شییه‌كى ڕاسته‌قینه‌ى نێوان لایه‌نه عیراقییه‌كان.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/12/22 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیى لایه‌نه شیعییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نوورى ئه‌لمالكى كرد.
له دیدارێكدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى عیراق، هه‌ڵبژاردنى 10ى ئۆكتۆبه‌رى ڕابردووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و نیگه‌رانیى ئه‌و لایه‌نانه‌ى له ئه‌نجامه‌كانى ناڕازین، پرۆسه‌ى یاسایى و تانه‌دان له ئه‌نجامه‌كانى تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه وێڕاى ناڕه‌زایى و تێبینییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان، دۆخ و ته‌حه‌دییه‌كانى وڵات به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌ش و ئه‌وه ده‌خوازێت هه‌موو هێز و لایه‌نه عیراقییه‌كان به ڕه‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌ندیى گشتى و داهاتووى وڵات، بگه‌نه تێگه‌یشتنێكى هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و دامه‌زراندنى حكوومه‌تێك كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داواكاریى هاووڵاتیان بێت، بتوانێت به‌ره‌وڕووى ته‌حه‌دییه‌كانى ئێستا و داهاتووى وڵات ببێته‌وه و ئارامى و سه‌قامگیرى بپارێزێت
كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، به‌رنامه‌ى كارى شانده‌كه و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان، چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




