لە هەولێر بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک و 560 ملیۆن دینار 10 پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێت

هەولێر -KDP.info- لە چوارچێوەى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکاندا بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک و 560 ملیۆن دینار لەسەر داهاتی 15٪ و 100٪ی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر 10 پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێت.
پڕۆژەکانیش بریتین لە :
1- دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گوندی نازماوە، قۆناغی یەکەم.
2- دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گوندی نازماوە، قۆناغی دووەم.
3- قیرتاوکردنی ڕێگای سەرەکیی گوندی بێریات.
4- دروستکردنی شەقامێک لە گەڕەکی فەرمانبەران، پشت مزگەوتی شەهید و ئەنفالکراوان.
5- قیرتاوکردنی شەقامێکی 15 مەتری لە گەڕەکی شارەوانی، نزیک مزگەوتی شەهیدان.
6- قیڕرتاوکردنی شەقامێک پێش بەڕێوەبەرایەتیی بانکی خوێن لە شەقامی 40 مەتری تاوەکوو شەقامی 100 مەتری.
7-قیرتاوکردنی گۆڕەپانیک بۆ بنکەی تەندروستیی سەروەران.
8-دروستکردنی ئاوەڕۆ و قیرتاوکردنی شەقامێک لە گەڕەکی مەنتکاوە، پشت نەخۆشخانەی شیفا.
9- دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی ئاسوودە، نزیک کۆلێژی نۆڵج.
10- قیرتاوکردنی گەراجی ئۆتۆمبێل و شەقامەکانی ناو پارکی هەوار.




