٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمساڵ ھەنگاوی باشی بڕیوە"

سەرچاوە: KDP.info

بەپێی بەدواداچوونێکی مالپەڕی فەرمیی پارتی پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە ئەمساڵ قۆناغی باشی بڕیوە و بەرپرسێکی وەزارەتەکەش دەڵێ، شەش مانگی رابردوو زۆرترین کار بۆ یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە کراوە.

لیوا قارەمان کەمال، جێگری سوپا سالاری پێشمەرگە بەمالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند"چاکسازی و رێکخستنەوەی پێشمەرگە بەردەوامە و ئەو ھێزانەی لەدەرەوەی وەزارەتن بەرە بەرە دێنە سەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە، لەشەش مانگی رابردوودا چوار لیوای دیکە ھاتوونەتە نێو میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوانیش لیواکانی ١٥و ١٧و ١٨و ١٩ی پێشمەرگەن، دوو لیوا لە ھێزی حەفتاو دوولیوای دیکە لە یەکەی ھەشتا ھاتوونەتە سەر وەزارەت.

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە دەڵێت" پڕۆسەی یەکگرتنەوە و چاکسازی بەردەوامی دەبێت، بە ھەردوو یەکەی ھەشتاو حەفتا راگەیاندراوە ھێزەکانیان بیخەنە سەر وەزارەت، ئەوانیش بە دوو قۆناغ بڕیارە ھەموو ھێزەکانیان بیخەنە چوارچێوەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە.
لای خۆشیەوە رێڤینگ ھرووری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان بەمالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" جگە لە یەکگرتنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە لەبواری خانەنشینی و کەمئەندامانی سەنگەریش دەست بە چاکسازی کراوە لە وەزارەتی پێشمەرگە و لیژنەی پێشمەرگەش چاودێری پڕۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات، تا ئێستا قۆناغی باشی بڕیوە.
سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە روونی کردەوە" لەچوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی پێشمەرگە ھەر کەسێک لەدەرەوەی یاسا خانەنشین کرابێت ناوی لە لیستی خانە نشینی سەربازی لادەدرێت و ئەوانەیشی خزمەتیان وەک پێویست نیە پێداچوونەوە بە مەلەفەکانیان دەکرێت، واتە ئەگەر کەسێک پێشمەرگە نەبوبێت ناوی لادەدرێت ئەگەر زیاتر لە خزمەتی بۆی ھەژمار کرابێت ئەوە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت.
قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار