٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمساڵ زیاتر لە ٦٠ پڕۆژەی وەبەرھێنان مۆڵەتیان وەرگرتووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمساڵ مۆڵەتی کارکردن بە زیاتر لە ٦٠ پڕۆژە لە کەرتی وەبەرھێناندا دراوە و بەرپرسێکی دەستەی وەبەرھێنانیش دەڵێ، پشکی شێری پڕۆژەکان لە کەرتی پیشەسازین و پلانی ساڵی داھاتووش ئامادە دەکەن.

موخلیس سەلیم، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕیی دەستەی وەبەرھێنان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ژمارەیەکی زۆر پڕۆژەی وەبەرهێنان لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا پەسەند کراون، بەڵام ھێشتا قۆناغی دیکەیان ماوە بۆ ئەوەی بگەنە ئاستی پێدانی مۆڵەت، ئەمساڵیش مۆڵەت بە زیاتر لە ٦٠ پڕۆژەی وەبەرھێنان دراوە و رۆژانی داھاتووش مۆڵەتی ژمارەیەک پڕۆژە دەردەچێت".

بەرپرسەکەی وەبەرھێنان گوتیشی: "ئەو پڕۆژانەی ئەمساڵ مۆڵەتیان پێ دراوە، زیاتر پڕۆژەی پیشەسازین و ئەوانی دیکەش جۆراوجۆرن، مەرج نییە ئەوەی یەکسەر مۆڵەتی پێ درا دەست بە کار بکات، بەڵام بە چەند قۆناغێک کارەکان بەڕێوە دەچن".

سەلیم ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ پلانی ساڵی داھاتوو، دەستەی وەرەھێنانیش بەردەوام دەبێت لەسەر کارەکانی بۆ ئەوەی زۆرترین کار لە کەرتی وەبەرھێناندا بکرێت".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار