٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نووری مالكی گه‌یشته‌ هه‌ولێر

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرلەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێکى (چوارچێوەى هەماهەنگى) بە سەرۆکایەتى نوورى مالیکى گەیشتە هەولێر، كه‌ بڕیاره‌ لەگەڵ لایەنە کوردییەکان لەبارەى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکوومەتى عێراق گفتوگۆ بکه‌ن.

هەریەک لە هوشیار زێبارى، ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى، عەلى حوسێن، بەرپرسى مەکتەبی پەیوەندییەکان ـ کوردستانى و عێراقى پارتى، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، د. عەرەفات کەره‌م، نوێنەرى بارەگاى بارزانى، لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر پێشوازیان لە شاندێکى (چوارچێوەى هەماهەنگى) بە سەرۆکایەتى نوورى مالیکى، سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا کرد.

وا بڕیارە لەسەردانەکەیاندا بۆ هەولێرى پایتەخت شاندى (چوارچێوەى هەماهەنگى) کە لە چەند لایەنێکى سەر بەپێکهاتەى شیعە پێکهاتووە، لەگەڵ لایەنە کوردییەکان لەبارەى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکوومەتى عێراق گفتوگۆ بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار