ھیوا ئەحمەد: حکوومەتی تازەی عێراق بەبێ کورد پێک نایەت
__2021_12_21_h17m36s11__HK.jpg)
شەقڵاوە -KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٤ی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، گفتوگۆکانی پێکھێنانی حکوومەتی تازەی عێراق چڕتر دەبنەوە و کوردیش بەشێکی گرنگ دەبێت لە پێکھێنانی حکوومەتی عێراق و حکوومەت بەبێ کورد پێک نایەت، بۆیە لایەنەکانی عێراق بەردەوام سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن حکوومەتی نوێی عێراق پێک بێنن، چونکە ھەرێمی کوردستان پێکھاتەیەکی گرنگی عێراقە و ھەموو لایەنەکان پێویستیان بە کورد هەیە.
ھیوا ئەحمەد، بەرپرسی لقی ٢٤ی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لەمەودوا گفتوگۆی نێوان لایەنە سەرکەوتووەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق زیاتر چڕ دەبنەوە، چونکە بەپێی دەستور پێویستە خەریک بن، بۆیە ئێستا بەچڕی گفتوگۆ دەکەن بۆ ئەوەی بگەنە شێوازێکی ھاوبەش لەسەر پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق لە ئایندەدا، بۆیە خەریکی گفتوگۆن و سەردانی یەکتر دەکەن.''
بەرپرسی لقی٢٤ی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی: ''ھەموو لایەنەکان پێویستیان بە کورد ھەیە، کە بێن سەردانی ھەرێم بکەن و شاندی ھەرێم بچێتە بەغدا، چونکە حیسابی پێکھاتەیەکی گرنگ لە عێراق بۆ کورد دەکرێت، لەبەر ئەوەی کورد ھاوبەشێکی ڕاستەقینەیە لەگەڵ عەرەب و بەبێ کورد حکوومەت پێک نایەت.''
ھیوا ئەحمەد ڕوونیشی کردەوە: ''ھەموو گرووپە سیاسییەکانی عێراق دەیانەوێت لە حکوومەتی داھاتوودا پشکیان ھەبێت و کاراکتەری باش بن و ناچارن بێنە ھەرێمی کوردستان و گفتوگۆ لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی کاریگەریی ھەرێم لەسەر حکوومەتی ئایندە بۆ بەرژوەندیی خۆیان و گشتییش بەکار بێنن، بۆیە پەیوەندییەکانیان چڕ کردووەتەوە و بەردەوام سەردان دەکەن بۆ پێکھێنانی حکوومەتی تازەی عێراق.''
بڵند ئیبراھیم




