٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەعدی پیرە: کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی ئارامیی بە شەقامی کوردی بەخشی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەشبینە لە کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی و دەڵێ، کۆبوونەوەی رابردووی نێوان پارتی و یەکێتی ئارامیی زۆری بە شەقامی کوردی بەخشی و پێکەوە وەرەقەیەک بۆ بەغدا ئامادە دەکەن.

سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی بە ئەرێنی دەبینم، لەبەر ئەوەی بەداخەوە زۆرجار لە ماوەیەکی درێژ کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی بەڕێوە ناچێت، ئەوەیش وای کردووە کە راگەیاندنی نادۆست رۆڵی خراپ بگێڕێت لە کۆنەبوونەوەی پارتی و یەکێتی، لەبەر ئەوەش من لەگەڵ ئەوەدام پارتی و یەکێتی زوو زوو کۆ ببنەوە، ئەگەر بابەتی بنەڕتییش باس نەکرێن، بەڵام ئێمە پێکەوە لە حکوومەتین و رەوشی خەڵک پێویستی بەوەیە کۆ ببینەوە، بەتایبەتی لە عێراق خەریکی پێکھێنانی حکوومەتی نوێیە.''

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەشڵێت: "ڕەنگە لە کۆبوونەوەی رابردوو نەچووبینە نێو وردەکاریی ھەموو بابەتەکان، ئەوەی گرینگە کۆ بوونەوە و تەباییی نێوان ھەردوو لایەن زۆر ئارامیی بە شەقامی کوردی بەخشی، خەڵک وای وێنە دەکرد پارتی و یەکێتی زۆر لێک دوورن، ئێمە و پارتی زۆر لێک دوور نین، بەڵام جیاوازیمان ھەیە و دەبێت لە رێگەی گفتوگۆ چارەسەر بکەین.''

سەعدی پیرە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "پارتی و یەکێتی ھەردوولا ھاوڕاین پێکەوە وەرەقەیەک بۆ بەغدا ئامادە بکەین، پێکەوە دەستەیەکی ھاوبەش بۆ دانوستان رەوانەی بەغدا بکەین، بێگومان کۆبوونەوەی دیکەش لە ئارادایە و پێویستە قسە لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش بکرێت و ئەوانیش بەشدار بن لە ئامادەکردنی وەرەقەیەک بۆ بەغدا و لە شاندی بەغداشدا بەشدار بن.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار