بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر پشووی ڕاگەیاند

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردۆتەوە و ڕایگەیاند، سبەی سێشەممە پشووە لە سەرجەم پەروەردەکانی سنووری پارێزگای هەولێر.
بەڕیوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیانراوێکدا ئەوەی بڵاوکردۆتەوە کە "پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی جەنابی وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر وەک ئامادەسازیی بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراوی کەشوهەوا، سبەی سێشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە (حکوومی و ناحکوومی) لە سنووری بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر جگە لەپەروەردەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پشووی فەرمی دەبێت."




