ئەمڕۆ ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشتە هەرێمی کوردستان و بۆ ساڵی داهاتووش بەردەوام دەبێت

بەغدا -KDP.info- ئه‌مڕۆ 200 ملیار دیناره‌که‌ى به‌غدا خرایه سه‌ر هه‌ژمارى بانکیی وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى هه‌رێمى کوردستان و نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمیش له به‌غدا ده‌ڵێت، به‌پێى یاساى ئیداره‌ى مالى بۆ ساڵى داهاتووش ناردنى بڕه پاره‌که بۆ کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
فارس عیسا، نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له به‌غدا، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "له چوارچێوه‌ى ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ى که له پرۆژه‌یاساى بودجەدا له نێوان حکوومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا کراوه، ناردنى 200 ملیار دیناره‌که بۆ ساڵى داهاتووش به‌رده‌وام دەبێت، چونکه ئه‌م بابه‌ته به‌پێى یاساى ئیدارى و مالى بۆ هه‌موو عێراق و هه‌رێمى کوردستانیش ڕێک خراوه.''
گوتیشى: "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هات و پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2022 له عێراق په‌سه‌ند نه‌کرا، ئه‌وه به‌پێى یاسا، جێبەجێکردنی بڕگه و مادده‌کانى نێو پرۆژەیاسای 2021 بۆ ساڵى داهاتوو به‌رده‌وام دەبێت، بۆیه به‌م پێوه‌ره، حکوومه‌تى عێراق له ناردنى بڕه پاره‌که به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




