عیماد ئه‌حمه‌د: هیوامان ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ پارتی قۆناغێكی نوێ ده‌ست پێ بكه‌ین

له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستاندا عیماد ئه‌حمه‌د، باس له قۆناغی داهاتووی په‌یوه‌ندیی نێوان پارتی و یه‌كێتی و ده‌رئه‌نجامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی هه‌ردوولا ده‌كات و ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه بڕیاره له نێوان پارتی و یه‌كێتی چه‌ند لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش دروست بكرێت.
KDP.info: ئاماده‌كارییه‌كان چین بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق، پێت وایه حكوومه‌تی عێراق به‌زوویی پێك بهێنرێت؟
عیماد ئه‌حمه‌د: ده‌بێت كورد پیش ئه‌وه‌ی بچێته به‌غدا به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌بێت، له‌و به‌رنامه‌یه‌دا ده‌ستنیشانی خاڵه شایسته‌كانی گه‌لی كوردستان بكات، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی له ده‌ستووردا هاتووه و جێبه‌جێ نه‌كراوه، كه هه‌ر له شایسته‌ی داراییه‌وه بگره تا شایسته‌ی ده‌سه‌ڵات و تا دانانی سنوورێك بۆ ناوچه‌كان به‌تایبه‌ت مادده‌ی 140 و ئه‌مانه هه‌موویان داخوازیی كورد و شایسته‌ی كوردن و ده‌بێت ئه‌مانه ده‌ستنیشان بكرێت و، به وه‌فدێكی یه‌كگرتوو بچینه به‌غدا داوای ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان بهێنینه‌دی و شانبه‌شانی ئه‌وه، داوای پۆسته‌كانی گه‌لی كوردستان بكەین، ئێمه پێمان باشه هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداریی ئه‌و شانده بكه‌ن، ڕاسته پارتی و یه‌كێتی دوو هێزی سه‌ره‌كین، به‌ڵام ناكرێت لایه‌نه‌كانی دیكه فه‌رامۆش بكرێن، ئه‌مه باشترین ڕێگایه، به‌ڵام پێكهێنانی كابینه‌ی ئه‌م جاره ئاسان نییه و كاتی ده‌وێت و ده‌بێت پشوومان درێژ بیت و به‌رده‌وام ئاماده‌ییمان هه‌بێت و سینگمان فراوان بێت و داوای مافی خۆمان بكەین و ئه‌ركه‌كانمان جێبه‌جێ بكه‌ین.
KDP.info: ئێستا گفتوگۆ له نێوان به‌ره‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه و لیستی سه‌درییه‌كاندا هه‌یه، كورد ده‌توانێت قسه‌ی خێر بكات بۆ لێکگه‌یشتنی ئه‌و دووبه‌ره‌یه؟
عیماد ئه‌حمه‌د: سه‌ره‌تا ده‌بێت قسه‌ی خێر بۆ خۆمان بكه‌ین، ناوماڵی خۆمان ڕێك بخه‌ینه‌وه و ئینجا بچین بۆ به‌غدا، چیمان پێ بكرێت بۆ عێراقێكی ئارام و عێراقێك كه زامنی مافه‌كانی ئێمه بێت، درێغی نه‌كه‌ین و ئه‌گه‌ر ئه‌وان ناكۆكییان هه‌یه، ده‌توانین ببینه لایه‌نی چاره‌سه‌ر نه‌ك لایه‌نی گرفت، ئێمه پێمان خراپه ببینه لایه‌نگری گرفته‌كان، چونكه ئه‌وان جیاوازییان له‌سه‌ر شتێك نییه، ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ ده‌نگی زیاتری هێناوه و كێ كه‌متری هێناوه، كێ چه‌كی هه‌یه و كێ چه‌كی نییه، كێ ئاینده‌ی عێراق به شێوه‌یه‌ك ده‌خوێنێته‌وه و كێ به شێوه‌یه‌كی دیكه، ئێمه له‌م خوله‌دا ده‌توانین ڕۆڵێكی باش ببینن و ببینه لایه‌نی خێر و خۆمان نه‌كه‌ینه لایه‌نی گرفت و لایه‌نگریی هیچ لایه‌نێك نه‌كه‌ین له‌سه‌ر لایه‌كی دیكه.
KDP.info : پێت وایه به‌هۆی ناكۆكیی نێوان سه‌درییه‌كان و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییەوە پێکهێنانی حكوومه‌تی عێراق دوا بکەوێت؟
عیماد ئه‌حمه‌د: به بۆچوونی من دوای ده‌خات، به‌ڵام ده‌رئه‌نجام هه‌ر پێك ده‌هێنرێت.
KDP.info: له ماوه‌ی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا كراوه، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ بوونه‌ته‌وه، وه‌ك بابه‌تی مووچه و پرسی ڕێككه‌وتنی ئه‌منی، چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م گرفتانه نه‌مێنن؟
عیماد ئه‌حمه‌د: بابه‌تی فیدراڵی له عێراق و له ناوچه‌كەدا تازه‌یه، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتن و سیاسه‌ت ده‌كه‌ن به عه‌قڵیه‌تی شموولی و عه‌قڵیه‌تی مه‌ركه‌زی و سه‌پاندنی بۆچوون كار ده‌كه‌ن، ئێمه ده‌بێت وه‌ك كورد پشوومان درێژ بێت بۆی و بزانین مافمان چییه له‌م عێراقه كه به‌شێكین تێیدا و بزانین ماف و ئه‌ركمان چییه و ته‌وازونی پێ بده‌ین و حزروومان هه‌بێت و به مه‌نتقێكی باش داوای داواكارییه‌كانمان بكه‌ین، ئه‌مڕۆ سه‌رده‌می ئه‌وه نییه تۆ شته‌كانی خۆت بسه‌پێنیت، به‌ڵام ئه‌م فیدراڵییەی ئێمه برایانی عه‌ره‌بی عێراقی كه‌متر ئیستعابه‌ی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌نده به ته‌رازووی هێزه‌وه، ئه‌گه‌ر ماڵمان باش بێت و یه‌كگرتوو بین، ده‌توانین باشتر به‌رگری له خۆمان بكه‌ین و نه‌هێڵین غه‌درمان لێ بكه‌ن، ئەگەر لاواز بین و ماڵمان ڕێك نه‌بێت، ئه‌وان زیاتر خۆیان ده‌سه‌پێنن و تا پێیان بكرێت مافه‌كانمان پێشێل ده‌كه‌ن.
KDP.info : پارتی و یه‌كێتی له‌م قۆناغه‌دا ئه‌ركیان قورسه، چی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كه‌وه ڕووبه‌ڕووی ته‌حه‌دییه‌كان ببنه‌وه؟
عیماد ئه‌حمه‌د: دوێنێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ برایانی پارتی كردووه و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی بوو، بڕیار دراوه لێژنه‌ی هاوبه‌ش دروست بكه‌ین بۆ چاکكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان و پەیوەندیی پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه و چاكکردنی دۆخی گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان بۆ پشتیوانی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دروستكردنی وه‌فدێكی هاوبه‌ش به به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ به‌غدا و هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت له‌ڕووی ئه‌من و سه‌ربازییه‌وه یه‌كگرتوو بین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌لامارانه‌ی داعش ده‌یكاته سه‌ر كوردستان ڕابگیرێت و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر دوور بخرێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش به یه‌كڕیزیی خۆمان و به یه‌كهێزیی خۆمان دەتوانین به‌رانبه‌ریان بوه‌ستینه‌وه و نه‌هێڵین غه‌دری زیاتر بكه‌ن و به‌مه ده‌توانین خزمه‌تی باشی گه‌له‌كه‌ی خۆمان بكه‌ین، به هه‌ردوولاش ده‌بێت گه‌له‌كه‌ی خۆمان ئاشت بكه‌ینه‌وه، ئه‌م گه‌له‌ی كه بڕوای كه‌می ماوه به ده‌سه‌ڵات و بڕوای كه‌می ماوه به لایه‌نه سیاسییه‌كان، ده‌بێت ئه‌م گه‌له ئاشت بكرێته‌وه و خزمه‌تێكی باشی گه‌له‌كه‌ی خۆمان بكه‌ین، بۆ ئەوەش دەبێت یه‌كێتی و پارتی تا بتوانن ده‌وری خۆیان ببینن.
KDP.info: ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و كوردستاندا چۆنه؟
عیماد ئه‌حمه‌د: سه‌رۆك بارزانی ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌یه و سه‌رۆكی هێزێكی باڵاده‌ستی كوردستانه و ئومێد دەكه‌ین بۆ كاك مه‌سعود بارزانی و بۆ یه‌كێتییش كه كه‌ی یه‌كگرتوو بین ده‌توانین ده‌ستكه‌وتی باش بۆ گه‌له‌كه‌مان به‌ده‌ست بهێنین و كه‌ی ناكۆك بووین به‌ڵامان بۆ گه‌له‌كه‌مان هێناوه، كاك مه‌سعود بارزانی ده‌توانێت ڕۆڵی گرنگ و باش ببیننێت له داهاتووی عێراق و كوردستاندا و پیش‌تر ده‌وروی باشی هه‌بووه، ئه‌وه مه‌سئوولیەتی میژوویی هه‌موو لایه‌كمانه.''
چاوپێكه‌وتنی كارزانی سه‌باح هه‌ورامی




