٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ساڵی ئایندە کارکردن لە پڕۆژە ڕاگیراوەکاندا دەست پێ دەکاتەوە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمساڵ زۆرترین پڕۆژەی ڕێگاوبان خرابوونە بواری جێبەجێکردن و بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەش دەڵێت، ساڵی نوێ ئەو پڕۆژانەی ڕاگیراون دەست بە تەواوکردنیان دەکرێت.

ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان 132 پڕۆژەی ڕێگاوبان خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە کە جۆراوجۆرن و کارکردن لە بەشێکیاندا بەردەوامە و لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە گرینگیی زیاتر بە پڕۆژەکانی ڕێگاوبان دەدرێت''.

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە گوتیشی: "لە دابەشکردنی پڕۆژەکاندا جیاوازی ناکرێت لە نێوان پارێزگا و ناوچەکانی هەرێمی کوردستاندا، واتە بە یەکسانی دابەش دەکرێن بەسەر پارێزگاکاندا''.

ئاگرین عەبدوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "بەهۆی نەبوونی پارەی پێویستەوە کارکردن لە پەنجا پڕۆژەدا ڕاگیراوە، بەڵام خراونەتە نێو پلانی ساڵی داهاتووەوە بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە کار بکەنەوە و تەواو بکرێن، ئەولەویەتی پڕۆژەکانی ساڵی نوێش بۆ پڕۆژە ڕاگیراوەکان دەبێت.''

 

قائید مێرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار