٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشانگایەکی نێودەوڵەتی لە ھەولێر دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران گوتی، بڕیارە سبەی پێشانگایەکی نێودەوڵەتی لە ھەولێر بکرێتەوە کە ٦٠ کۆمپانیای گەورە بەشداری لەو پێشانگایەدا دەکەن .

عەبدوڵڵا ئاکرەیی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''سبەی سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆ لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر، پێشانگایەکی نێودەوڵەتیی ئێرانی لە ھەولێر دەکرێتەوە کە باڵیۆزی ئێران لە عێراق پێشانگاکە دەکاتەوە و لە ھەولێریش پارێزگار و وەزیری بازرگانی بەشدار دەبن و پێشانگاکە سێ ڕۆژ دەخایەنێت''.

عەبدوڵا ئاکرەیی گوتیشی: ''پێشانگاکە ھەموو جۆرە کەلوپەلێک  لەخۆ دەگرێت و ٦٠ کۆمپانیای گەورە بەشداریی تێدا دەکەن، بۆیە ئەمە ھەنگاوێکی گرنگە بۆ پەرەپێدان بە کەرتی بازرگانی و ئابووری''.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار