گۆڕانکاری لە ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان دەکرێت

ھۆڵەندا-KDP.info- لە شاری ئارنهێمی وڵاتی هۆڵەندا و بە ئامادەبوونی کارگێڕانی ناوچە و بەرپرسانی ڕێکخراوەکانی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕێورەسمی پیرۆزبایی بۆ هەڤاڵ عومەر زاوێتەیی، بەرپرسی پێشووی لێژنەی ناوچەی هۆڵەندا و کارگێڕی لقی شەشی ئەورووپا ساز کرا.
لە میانەی رێوڕەسمەکەدا ستایشی خەباتی دوور و درێژی هەڤاڵ عومەر زاوێتەیی کرا، کە ماوەی چەند ساڵی رابردوو دڵسۆزانە و بە تەواوی دیسپلینەوە کاری حیزبی کردووە و، پەیامی ڕێبازی بارزانیی نەمری بە هەڤاڵانی ئەورووپا گەیاندووە، هاوکات لە کۆنفرانسی لقی شەشی ئەورووپاش، بۆ کارگێڕی لقی شەشی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا.
شایانی باسە، هەڤاڵ پێشڕەو حەسەن، بەرپرسی ڕێکخستنی ناوچەی هۆڵەندا، وەک بەرپرسی لیژنەی ناوچە دەستبەکار دەبێت تا کۆنفرانسی داهاتووی ناوچەکە.
لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا، هەڤاڵان بەڵێنیان دووپات کردەوە کە بە هەمان رۆحیەتی جاران بەردەوام دەبن لە خزمەتکردنی ڕێبازی پیرۆزی بارزانیی نەمر و، پێگەی جەماوەریی پارتی لە ئەورووپا دەگەیننە لوتکە.
عەبدولقەهار هەولێری




