سەعید هەرکی: کارى باش بۆ یه‌کخسته‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه کراوه

هەولێر-KDP.info- هه‌وڵه‌کان بۆ یه‌کخستنەوەى ھێزه‌کانى پێشمه‌رگه به‌رده‌وامن و ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ش له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێ، 19 لیواى هاوبه‌شى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه کاره‌کانیان ته‌واو بووه و هاتوونه‌ته ژێر چه‌ترى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه.
سه‌عید هه‌رکى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند، بابه‌تى یه‌کخستى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه یه‌کێک بوو له هه‌نگاوه‌کانى حکوومه‌تى هه‌رێم له چوارچێوه‌ى یاساى چاکسازیدا، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیدار بوو به هه‌ردوو یه‌که‌ى 70 و 80ی هێزه‌کانى پێشمه‌رگه، ئێستاش خۆشبه‌ختانه هه‌نگاوى باش نراوه و هه‌ردوو هێزى پشتیوانیى یه‌ک و دوو کاره‌کانیان به کۆتا گەیشتووه و هاتوونه‌تە ژێر چه‌ترى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگە.
هەرکی ئاماژەشی دا، ئێستا هاوشێوه‌ى هێزه‌کانى دیکه، لیوا هاوبه‌شه‌کان به هه‌مان شێوه یه‌کخستنه‌وه‌یان بۆ ده‌کرێت و کاروباره‌کان به باشى به‌ڕێوه ده‌چن، واتا به کۆى گشتى تا ئێستا توانراوه 19 لیواى هاوبه‌ش کاره‌کانیان ته‌واو بکرێت و بخرێنه چوارچێوه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه.
ناوبراو گوتیشى: "پرۆسه‌ى یه‌کخستنه‌وەى ته‌واوى هێزه‌کان، شتێکى ئیلزامییه و ده‌بێت ئه‌مه بکرێت، به تایبه‌ت ڕووداو و هێرشه‌کانێ ئه‌م دواییه‌ى داعش، ڕێکخستنه‌وه و یه‌کخستنى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ی به پلان و به‌رنامه‌یه‌کى باشترى سه‌ربازى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دوژمن کرده ئه‌مرى واقیع، بێگومان ئێستاش زۆر به وردى له کۆى ئاسته‌کاندا ئیش له‌سه‌ر بابه‌ته‌که ده‌کرێت".
ئه‌ندامه‌که‌ى لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه ڕوونیشى کرده‌وه، هێزى هاوپه‌یمانان به تایبه‌ت ئه‌مه‌ریکا، مه‌به‌ستیه‌تى و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه کە هێزه‌کانى پێشمه‌رگه یه‌ک بخرێن، بۆ ئه‌وه‌ش له ڕابردوو و ئێستاشدا ئاماده‌ى هاوکاریکردن بووه له‌و ڕووه‌وە.
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




