٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دهۆک.. دابەشکردنی نەوت لە دەوروبەری شارەکان دەستی پێکردووە

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری سووتەمەنیی دھۆک ئاشکرای کرد، دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان کۆتایی ھاتووە و ئێستا نەوت لە دەوروبەری شارەکان دابەش دەکرێت، کە ئەوانیش بەشێکی کەمی ماوە تەواو بن.

موحسین تەھا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی  کوردستان گوتی، دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دابەشکردنی نەوتی سپی دەستی پێکرد، لە ئێستادا لە ھەموو ناوچە شاخاوییەکان دابەشکردنی نەوت تەواو بووە و ئێستا لە ناحیە و گوندەکانی دەوروبەر لە سنووری پارێزگای دھۆک نەوتی سپی دابەش دکرێت.

تەھا گوتیشی، لە ئێستادا لە زۆرینەی ناحیەکان نەوت دابەش دەکرێت و هەروەها لە سنووری ناحیەی روڤیاش نەوتی سپیی ماڵان دابەش دەکرێت و بەردەوامیش دەبێت تا ھەمووان نەوت وەردەگرن.

نەوتی سپیی ماڵان دەبردرێتە پێش ھەموو ماڵێک و نرخی ھەر بەرمیلێک نەوتیش ٥٥ هەزار دینارە.

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار