وەزارەتی کارەبای عێراق سوود لە ئەزموونی پێوەری زیرەک لە هەرێمی کوردستان وەردەگرێت

ھەولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق سوود له ئه‌زموونی كه‌رتی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرێت.
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20 ى 12 ى 2021 ، بەڕێوەبەری گشتیی بۆ بواری تەکنیکیی وەزارەتی کارەبای عێراق، مورتەزا حسێن بۆ زانینی وردەکاریی پرۆژەی پێوەری زیرەک بۆ رێکخستنی پێدانی کارەبا، سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: كه کەمال محه‌ممه‌د ساڵح وەزیری کارەبا، وردەکاریی گرێبەست و بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و جێبەجێکردنی پرۆژەکە پێشکەشی شاندی مێوانی کرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه: بەرێوەبەری گشتی کارەبای عێراق پێداگیریی لەسەر گرنگیی پێوەری زیرەک کرد و گووتی لە وەرزی هاویندا، کێشە و گرفتی کارەبا لە عێراق چارەسەر دەکات.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: سەبارەت بە وێستگەکانی مەخموور، شێخان و جەبارە لە ناوچە جێناکۆکان، وەزارەتی کارەبای فیدراڵ لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵ کاری جیدیان لەسەر کردووە و، یەکێ لەم وێستگانەش لەسەر قەرزی جایکای ژاپۆنی جێبەجێ دەکرێت.




