٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکێتی و پارتی کۆ بوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

دەباشان -KDP.info- کۆبوونەوەی ھاوبەشی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە میوانداریی باڤڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان ساز کرا .

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ ١٩/١٢/٢٠٢١ بەڕێوە چوو، گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێکی گرنگ کرا، بەتایبەت دۆخی سیاسیی عێراق دوای ھەڵبژاردنەکانی ١٠ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو و ئیستحقاقەکانی کورد و یەکخستنی ھەڵوێستی کوردستانی لەسەر سەرجەم دۆسیە گرنگە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان.

ھەوڵدان بۆ گەڵاڵەی کۆتاییی کارنامەیەکی ھاوبەشی کوردستانی لەسەر بنچینەی شەراکەتی ڕاستەقینە و تەوافوق و تەوازونی دەستووری، وەک لە عێراقی نوێدا لەسەری پێک ھاتووین، بەشێکی تر بوو لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، ھەردوولاش کۆک بوون لەسەر ئەوەی پشتیوانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ھەموو ڕوویەکەوە، بەتایبەت لەڕووی گوزەران و مووچە و شایستە داراییەکانی سەرجەم چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان بە توێژی خوێندکاران و قوتابیانیشەوە.

کۆبوونەوەکە ھەڵوەستەی لەسەر مەترسیی ئەمنی و سەربازیی تێھەڵچوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە کەرکووک و ناوچە دابڕینراوەکان کرد و، لەم بوارەدا بەپێویست زانرا ھەماھەنگی و پێکەوەیی لە نێوان ھەردوولادا ھەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییانەی لەسەر خاک و خەڵکی کوردستان لەو ناوچانە ھەیە، وەکوو بەشێک لە پێویستیی دابینکردنی ژینگەیەکی باشی تەبایی و یەکڕیزیی نێوان ھەردوولا و ھێزە سیاسییەکانی تر بەرەو پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان بۆ خێر و خۆشیی گەلەکەمان و، لەبارەیەشەوە بڕیار لە میکانیزمی پێویست درا.

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار