سوپاس و پێزانین لە لایەن خانەوادەی خوالێخۆشبوو (دكتۆر سەفین رەشید سندی)

هەولێر-KDP.info- خانەوادەی خوالێخۆشبوو (دكتۆر سەفین رەشید سندی)، لە پەیامێكدا سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی گشت ئەو كەسایەتی و بەرپرس و هاونیشتیمانیانە دەكەن، كە ھاوخەمییان بۆ كۆچی ناوادەی (دكتۆر سەفین) دەربڕیوە.
دەقی سوپاسنامەكە:
بە ناوی خۆم و بنەماڵەی حاجی بەدری سندی سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی جەنابی ھێژا (سەرۆك مسعود بارزانی)، رێزدار كاك (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، و ڕێزدار كاك (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین لە بەرامبەر ھاوخەمییان بۆ لەدەستدان و كۆچی ناوادەی (دكتۆر سەفین)ی كوڕم.
هەر بەم بۆنەیەوە سوپاس و پێزانینمان ئاڕاستەی هەموو ئەو بەڕێزانە دەكەین كە لە مەراسیمی بەخاكسپاردن بەشداربوون، و ئەو بەڕێزانەی بە ئامادەبوون له پرسەكه یان لە رێگای پەیوەندی تەلەفۆنی یان نامە سەرەخۆشییان لێكردین و هاوخەمیی خۆیان بە ئێمه گەیاند.
- بەڕێز كاك (بافڵ جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
- بەڕێز كاك (فازڵ میرانی) سكرتیری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
- بەڕێز كاك (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
- بەڕێز كاك (دەرباز كۆسرەت رەسول) كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
- بەڕێزان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان
- بەڕێزان لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، و ئەندامانی بەڕێزی پەرلەمان.
- بەڕێزان لە سەرۆكایەتی ھەرێم و سەرۆكایەتی حكومەت و وەزیرە بەڕێزەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان
- بەڕێزان پارێزگاری ھەولێر و پارێزگاری دھۆك و بەڕێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ
- بەڕێزان سەركردە و ئەندامانی حیزب و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان
- بەڕێزان بەرپرس و ھەڤاڵانی لقی ٨ ـی زاخۆ و كادیر و ئۆرگانەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان
- بەڕێزان فەرماندە و پێشمەرگە و ھەڤاڵان
- بەڕێزان كەسایەتی و پیاوانی ئاینی و كۆمەڵایەتی لە كوردستان و دەرەوەی ووڵات
- بەڕێزان ھاوڕێ و ھاوپیشە و ھاوكارانی خوالێخۆشبوو.
- گشت كەسوكار و خزم و هاوڕێ و دۆستانی بەڕێز لە كوردستان و دەرەوەی ووڵات
دڵسۆزی و هاوخەمیتان بۆ كۆچی دوایی دكتۆر (سەفین) لە خەم و پەژارەی كەم كردینەوە و دڵنەوایی پێبەخشین.
لە خوای مەزن داواكارین هەموو لایەك بپارێزێت و هەمیشە سەلامەت بن.
رەشید سندی
١٩ـی ١٢ـی ٢٠٢١




