٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بایەخدان بە ڕۆڵی قوتابیانی کورد لە وڵاتی میسر

سەرچاوە: KDP.info

میسر -KDP.info- بەمەبەستی زیاتر هەماهەنگی لە نێوان قوتابیانی کورد لە زانکۆکانی وڵاتی میسر و لایەنی پەیوەنداری ئەو زانکۆیانە، شێرکۆ حەبیب، بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر، سەردانی دکتۆرە نەهلە سعێدی، ڕاگڕی کۆلیژی زانستی ئیسلامی و بەرپرسی قوتابیانی بیانیی لە زانکۆی ئەزهەر کرد.

لە میانەی ئەو دیدارەدا باس لە بارودۆخ و ڕۆڵی قوتابیانی کورد لەو زانکۆیە و چۆنیەتیی پەرەپیدانی زیاتری هاوکاریی زانکۆی ئەزهەر بۆ قوتابیانی کورد بۆ بەشداریکرنیان لە چالاکییە ڕۆشنبیری و کەلتووری و زانستی و وەرزشییەکان لە بۆنە جیا جیاکاندا کرا کە ئەمەش دەبێتە هۆی زیاتر ناساندنی کەلتووری و ڕۆشنبیریی میللەتی کورد بە قوتابیان و مامۆستای بیانی لەو زانکۆیە.

دکتۆرە نەهلە سعێدی باسی لە ڕۆڵی گرنگی قوتابیانی عێراقی بەگشتی و کورد بەتایبەتی کرد کە قوتابیی چالاک و پابەندن بە ڕینماییەکانی خویندن و بەڵینی دا کەوا لە سەرجەم چالاکییەکانی ئایندەدا قوتابیانی کورد بەشدار بن و خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بۆ ئەو بیرۆکەیە.

بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرەش سوپاسی ئەو پێشوازییەی گەرمەی کرد و ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگی ئەزهەر کرد، هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو کەوا زانکۆی ئەزهەر و میسر و میللەتەکەی تایبەتمەندییەکی تایبەتیان لای میللەتی کورد هەیە و چەندین کەسایەتیی کورد دەرچووی ئەو زانکۆیەن و هیوای خواست کەوا زیاتر بایەخ بدرێت بە پەیوەندییەکانی نیوان زانکۆی ئەزهەر و زانکۆکانی کوردستان.

شایانی باسە ٩٠ قوتابیی کورد لەسەر ئەرکی خۆیان لە زانکۆی ئەزهەر دریژە بە خویندن دەدەن لە ئاستی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا لە بوارە جیا جیاکاندا و ئەمساڵ ١٨ قوتابیی دەرچووی ئامادەییی ئەزهەر لە هەولێر لە زانکۆ جیا جیاکانی ئەزهەر قبووڵ کران.

 

هەواڵی پەیوەندیدار