٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە دھۆک بە دوو ڕێگادا ھاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی ھەولێر کۆ دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پارێزگای دھۆک ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ لیژنەی ھاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر دەستبەکار بووە و بە دوو ڕێگاش ھاوکاری بۆ زیانلێکەوتووان کۆ دەکرێتەوە .

میلەت عیسمەت، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پارێزگای دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لیژنەی کۆکردنەوەی ھاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوی ھەولێر لە دیوانی پارێزگای دھۆک دەستبەکار بووە و لەسەر بانگەوازی پارێزگاری دھۆک، دکتۆر عەلی تەتەر لیژنەکە بە سەرۆکایەتیی جێگری پارێزگار، سەید ساڵح بۆ ماوەی ھەفتەیەک لە بەیانییەوە تا سەعات ٣ی ئێوارە بەردەوام دەبێت لە کۆکردنەوەی ھاوکارییەکان.''

میلەت عیسمەت گوتیشی: ''ئەو لیژنەیە لە دوو ڕێگاوە ھاوکاری کۆ دەکاتەوە، یەکەم خەڵک دەتوانن ڕاستەوخۆ ھاوکاری بێننە پارێزگا، یاخود لە ڕێگەی کۆچ و کۆچبەرانی دھۆکەوە، ئەمەش وەکوو ھاوکاریەک بۆ ئەو خەڵکەی لە پارێزگای ھەولێر بەھۆی لافاوەوە زیانیان بەر کەوتووە.''

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار