ڕاگەیاندراوێک لە نووسینگەى پارێزگارى هەولێر

ھەولێر-KDP.info-لەسەر فەرمانى بەرێز پارێزگارى هەولێر، دەسەڵات درا بە سهرجهم قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحییەكانى سنوورى پارێزگاى ههولێر لە هەرشوێنێک کە زیانى زۆرى بەرکەوتووە بەتایبەتى قوتابخانەکان، دەتوانن پشووى فەرمى لە فەرمانگە و قوتابخانەکانى سنوورەکەیان ڕابگەێنن.
پارێزگاى هەولێر
2021.12.17




