نێچیرڤان بارزانى به‌دواداچوون بۆ لافاوه‌كانى هه‌ولێر ده‌كات

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2021/12/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر، به‌دواداچوونى بۆ دۆخى ئه‌و شوێنانه‌ى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر كرد كه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌هۆى بارانێكى زۆره‌وه تووشى لافاو هاتن و له ئه‌نجامدا به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى گیانیان له ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌شیان بریندار بوون، وێڕاى كه‌وتنه‌وه‌ى زیانێكى زۆرى ماڵى.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى هاوخه‌مى و پرسه و سه‌ره‌خۆشى بۆ خانه‌واده‌ى قوربانییان، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه لایه‌نه په‌یوه‌ندار و ده‌زگا حكوومییه‌كان، خێرا و به پله‌ى یه‌كه‌م كار بۆ ڕزگاركردنى گیانى هاووڵاتییان بكه‌ن و هه‌رچى پێویسته بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى له زووترین كاتدا به هاناى لێقه‌وماوانه‌وه بچن و هاوكارییان بكرێت، نه‌خۆشخانه‌كانیش له‌وپه‌ڕى ئاماده‌باشیدا بن بۆ پێشوازیكرن له قوربانییان و چاره‌سه‌ركردنیان.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز پارێزگارى هه‌ولێر دۆخى شوێنه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانى ڕوونكرده‌وه و باسى له پرۆسه‌ى فریاكه‌وتن و ڕزگاركردن و كارى تیمه فریاگوزارییه‌كان كرد كه هه‌ر له سه‌ره‌تاى لافاوه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌كار بوون و به‌هاناى لێقه‌ومانانه‌وه چوون، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه داموده‌زگا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له‌كاردان و به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ پێشهاته‌كان ده‌كه‌ن و كارى پێویست ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان - عێراق




