٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی هه‌ڵسانی لافاو له‌ شاری هه‌ولێر و كه‌وتنه‌وه‌ی زیانی گیانی په‌یامێكی راگه‌یاند.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بە داخێکی زۆرەوە، بە ھۆی بارانی بەخوڕ و بەھێزی دوێنێ شەو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لافاو لە چەند گوند و ناوچەیەکی شاری ھەولێر دروست بوو، لە ئەنجامدا ژمارەیەک ھاووڵاتی گیانیان لە دەستدا و زیانێکی زۆری ماددیشی لێ کەوتووەتەوە. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم لە بنەماڵە و کەسوکاریان دەکەم و ھاوخەمیانم. خوای مەزن گیانیان بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی.

دەزگا پەیوەندیدارەکانمان ڕاسپاردووە، کە بە پەلە بە ھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و ھەرچی پێویست بێت، بۆ ھاوکاریکردنیان و دانبینکردنی پێداویستییەکانیان ئەنجامی بدەن.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار