هەرێم، ژووری عەمەلیات بۆ دەستگیرکردنی کەسانی داواکراو لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق پێک دێنێت
_(8)__2021_12_16_h14m44s8__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- وەزارەتی نێوخۆی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێکهێنانی ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی تایبەت بە دەستگیرکردنی کەسە داواکراوەکانی دادوەری لە هەرێم و عێراق ڕاگەیاند.
عەمید کارزان ئەمیر، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم، بڕیار درا ژوورێکی عەمەلیات بۆ کارکردن دروست بکرێت لەسەر گەڕاندنەوەی ئەوانەی کە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە، چ لە هەرێمی کوردستان بێت، یا ناوچەکانی دیکەی عێراق، یان تەنانەت دەرەوەی هەرێم و عێراقیش بن.
ئاماژەی بۆ بەوەش کرد کە ئۆپەراسیۆنەکان نوێنەری پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە و هێزەکانی زێرڤانی و بەرگریی شارستانی و هەواڵگریی گشتی لەخۆ دەگرێت.




