٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بلند ئیسماعیل: پڕۆژەکەی پارتی بۆ بەغدا ئامادەیە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پارتی دیموکراتی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەیەک داواکاریی خۆی بۆ بەشداری لە حکوومەتی داھاتووی عێراق ئامادە کردووە و بەرپرسێکی پارتییش دەڵێت، پڕۆژەکەمان گشتگیرە و داوا دەکەین لایەنەکانی دیکەش بەشدار بن.

بلند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەردانی شاندی پارتی بۆ بەغدا سروشتییە وەک لایەنێکی سیاسی، ئەوە نابێتە بەدیلی ئەوەی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە نەکەن و بە پڕۆژەی ھاوبەش سەردانی بەغدا نەکەن، شاندی یەکێتی بەتەنیا دەچێتە بەغدا و شاندی ئێمەیش دەچێت، بەپێچەوانەوە شاندی لایەنە سوننە و شیعەکانیش بە جیا دێنە ھەرێمی کوردستان.''

بەرپرسەکەی پارتی دەڵێت: "ئەوەی لای ئێمە گرینگە وەک پارتی، ئێمە ڕژدین لەسەر ئەوەی لەگەڵ برادەرانی یەکێتی و لایەنەکانی دیکەش بە یەک پڕۆژەوە بچینە بەغدا، واتە پڕۆژەیەکی ھاوبەشی کوردستانی ھەبێت.''

بلند ئیسماعیل ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "پڕۆژەی پارتی ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا، ئێمە دەمانەوێت پڕۆژەکەمان دەوڵەمەند بێت و لایەنی دیکەش بەشداریی تێدا بکەن، ئەگەر ئەوانیش پڕۆژەیان ھەبێت، چونکە پڕۆژەی پارتی گشتگیرە و ھەموو مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستانی تێدایە بۆ ئەوەی لە حکوومەتی ئایندەدا بچێتە واری جێبەجێکردنەوە''.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار