ڕێککه‌وتنى ستراتجیى ئه‌مه‌ریکا و عێراق چى تێدایه بۆ کورد؟

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆکى ئینستوتى توێژینه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکى-کوردى ده‌ڵێت، هه‌ر هاوکارییه‌ک له چوارچێوه‌ى ڕێککه‌وتنى ستراتیجیى ئه‌مه‌ریکا-عێراق (دایه‌لۆگى ستراتیجى) که پێشکه‌ش به عێراق ده‌کرێت، پشکى هه‌رێمى کوردستانیشى تێدایه، ئه‌مه‌ریکا پێگه‌ى جوگرافیى کوردستانى به‌لاوه گرنگه و مه‌به‌ستیه‌تى کوردستان خاوه‌نى ژێرخانێکى ئابووریى پته‌و بێت، باشترین نموونه‌ش بۆ ئه‌مه ئێستا چه‌ندین کۆمپانیای ئەمەریکا له کوردستان کارى سه‌رمایه‌گوزارى ده‌که‌ن".
کاروخ خۆشناو، سه‌رۆکى ئینستوتى توێژینه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکى-کوردى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "دایه‌لۆگى ستراتیجیى نێوان عێراق ئه‌مه‌ریکا لەسەر بنەمای ئه‌و داواکارییه بوو که ماڵى شیعه و دواتر په‌رله‌مانى عێراق داواى کشانه‌وه‌ى هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانى کرد له خاکى عێراق، به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریکا، بۆیه ئه‌مه جۆرێک له ئیحراجى بۆ ئه‌مه‌ریکا دروست کرد، بۆیە بڕیاری دا پێداچوونه‌وه به چوارچێوه‌ى ڕێککه‌وتننامه‌ى ستراتجیى نێوان خۆى و عێراق بکات، بۆ ئه‌مه چوار گه‌ڕى دانوستان له نێوان هه‌ردوولا (ئه‌مه‌ریکا، عێراق و به ئاماده‌بوونى نوێنه‌ى هه‌رێمى کودستان) به‌ڕێوه چوو که دواهه‌مینیان له 21ی ته‌مووزى 2021 بوو به‌گشتى له‌سه‌ر چوار ئاست گفتوگۆ کرا، له‌وانه (سیاسى، ئابوورى، سه‌ربازى، کلتوورى و خوێندنى باڵا) ڕێککه‌وتنه‌که نوێ کرایه‌وه و ئه‌مه‌ریکا بڕیاری دا هێزه شه‌ڕه‌که‌ره‌کانى له عێراق بکشێنێته‌وه و ته‌نها له چوارچێوه‌ى ڕاوێژ و ڕاهێنه‌ریدا سه‌ربازى درێژه به مانه‌وه‌ى خۆى له عێراقدا بدات".
گوتیشى: "ئه‌وه‌ى گرنگه له چوارچێوه‌ى ڕێککه‌وتنه‌که جه‌ختى لێ کرایه‌وه به بابه‌تى هاوکارییه ئابوورییه‌کانى ئه‌مه‌ریکایه بۆ عێراق و له‌نێویدا هه‌رێمى کوردستان، واشنتۆن مه‌به‌ستیه‌تى هاوکاریى عێراق بکا تاوه‌کوو پشت به سه‌رچاوه‌ى وڵاتان نه‌به‌ستێت، به‌تایبه‌ت له بوارى کاره‌با و وزه، ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت عێراق سه‌ربه‌خۆ بێت دامه‌زراوه‌کانى جۆرێک له سیاده‌ى هه‌بێت، بۆیه ئه‌وه‌ى له چوارچێوه‌ى دایه‌لۆگى ستراتجىدا جه‌ختى لێ کراوه‌ته‌وه، هه‌ر هاوکارییه‌ک له داهاتوودا لەلایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه ده‌درێت به عێراق و کوردستانیش وه‌ک کیانێکى ده‌ستوورى پشکى ده‌بێت، هه‌تا ئه‌م قسه‌یه بۆ لایه‌نه سه‌ربازییه‌که‌ش ڕاسته، خۆشبه‌ختانه به ئێستاشه‌وه ئه‌مه‌ریکا کوردستان به هاوپه‌یمانێکى سه‌ره‌کیى خۆى له ناوچه‌که‌دا ده‌بینێت".
سه‌رۆکى ئینستوتى توێژینه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکى-کوردى ڕوونیشى کرده‌وه: ''به‌ده‌ر له‌مه ئێمه نابێت بیرمان بچێت پێگه‌ى ستراتجیى هه‌رێم له ڕووى جوگرافى و جیۆپۆلیتیکییه‌وه به‌لاى ئه‌مه‌ریکاوه گرنگه، به‌تایبه‌ت له‌ڕووى یه‌ده‌گى نه‌وتى له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى وزه‌ى جیهانى، به‌ده‌ر له‌وه ئه‌مه‌ریکا له‌وه تێگه‌شتووه کە کوردستان فاکته‌رێکى به‌هێزى سه‌قامگیرییە له ناوچه‌که و مه‌به‌ستیشیه‌تى هه‌روا بمێنێته‌وه، ئێستا چه‌ندین گه‌وره کۆمپانیایى ئه‌مه‌ریکى هه‌تا وڵاتانى دیکه‌ش لێره‌ن ە کارى سه‌رمایه‌گوزراى ده‌که‌ن، بۆیه تا ئێستاش ئه‌مه‌ریکا خۆى به دۆستى نزیکى گه‌لى کوردستان ده‌زانێت".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




