بچووکردنه‌وه‌ى هه‌یکه‌لیه‌تى کارگێڕى بووه‌ته ئه‌مرى واقع
_(8)__2021_12_15_h15m40s40__ER.jpg)
هەولێر -KDP.info- شاره‌زایه‌کى ئابووری ده‌ڵێت، بچووکردنه‌وه‌ى هه‌یکه‌لییه‌تى کارگێڕى هه‌وڵ و ڕێگایه‌کى زاستى و گرنگه بۆ که‌مکرنه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، زیادکرنى داهات، لابردنى پله وه‌زیفییه وه‌همییه‌کان و خێراکردنى کاروبارى کارگێڕى و زیادکردنى داهات و که‌مکرنه‌وه‌ى خه‌رجییه ناپێویسته‌کان له هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کدا.
دیار نه‌سره‌دین، شاره‌زای بوارى ئابووری، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "کاتێک حکوومه‌ت هه‌ست به‌وه ده‌کات دۆخه دارییه‌که‌ى باش نییه و خه‌رجییه‌کانى له داهاته‌کانى زیاتره و ئه‌رکى سه‌رشانى حکوومه‌ت قورس ده‌بێت، باشترین ڕێگه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى ته‌نگژه دارایى و ئابوورییه‌کانى، په‌نابردنه بۆ ته‌قه‌شوف، ئه‌وه‌ى له چوارچێوه‌ى زانستى ئابووری ئاماژه‌یه بۆ بچووکردنه‌وه‌ى هه‌یکه‌لیه‌تى کارگێڕى دامه‌زراوه‌کانى ده‌وڵەت نه‌ک به مانا گشتییه‌که‌ى، ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌بێت که هه‌ندێک له وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌کان، یان لایه‌نى که‌م ئه‌و دامه‌زراوانه‌ى که له ڕووى هه‌یکه‌لیه‌تى کارگێڕییه‌وه کاروباره‌کانیان له یه‌که‌وه نزیکن، بکرێن به یه‌ک، یاخود به دیوێکى تردا، هه‌ندێک له میلاکاته‌کان له‌وانه (وه‌کیل وه‌زیر، ڕاوێژکار و به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌کان) جۆرێک له ڕێکخستنه‌وه‌یان بۆ بکرێت، هه‌تا ئه‌م قسه‌یه بۆ میلاکاتى فه‌رمانبه‌رانیش ڕاسته، به‌ڵام ئه‌مه ده‌بێت به پرۆسه و پلانێکى کارگێڕیى تۆکه‌مه بکرێت بۆ ئه‌وەی به‌ریه‌ککه‌وتن دروست نه‌کات.''
گوتیشى: "بابه‌تى گۆڕانکارى له هه‌یکه‌لییه‌تى حکوومه‌ت پێش لایه‌ن یاسایی و کارگێڕییه‌که پێویستى به ڕێککه‌وتنى سیاسى لایه‌نه‌کانه، چونکه ئه‌و دابه‌شکارییه‌ى ئێستا کراوه له سه‌ره‌وه تا خواره‌وه کراوه و هه‌مووی له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێککه‌وتنه، بۆیه بابه‌تى بچووکرنه‌وه‌ى هه‌یکه‌لیه‌تى کارگێڕى، ڕه‌نگه کارێکى ئه‌وه‌نده ئاسان نه‌بێت، چونکه له‌وانه‌یه خه‌ڵکانێک هه‌بن له‌پێناوى به‌رژه‌وه‌ندیى شه‌خسى نەیا‌نه‌وێت، یان گرفتى له‌به‌رده‌م دروست بکه‌ن، لە لایه‌کى دیکه‌وه، جددییه‌تى حکوومه‌ت بۆخۆى خزمه‌تێکى باش به‌م قه‌زیەیه ده‌کات، ئه‌مڕۆش نه‌بێت به‌یانى هه‌ر ده‌بێت حکوومه‌ت ئه‌م هه‌نگاوه بنێت، باره داراییه‌که‌ى نا‌چار به‌مه‌ى ده‌کات، به‌تایبه‌ت بۆ ئێمه که جگه له نه‌وت هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کى دیکه‌ى داهاتمان نییه".
ڕوونیشى کرده‌وه: ''داڕشتنه‌وه‌ى هه‌یکه‌لیه‌تى کاگێڕى له چه‌ند ڕویه‌که‌وه سوود و قازانجى بۆ حکوومه‌ت ده‌بێت، له‌وانه که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجییه ناپێویسته‌کان، زیادکردنى داهات، که‌مکرنه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و لابردنى مووچه ناپێویست و زیاده‌کان و پله‌ى وه‌همیی وه‌زیفى، بیریشمان نه‌چێت زۆربه‌ى وڵاتان به پرۆسه‌ى گۆڕانکاریی بچووککرنه‌وه‌ى هه‌یکه‌لیه‌تى حکوومه‌تدا ڕۆیشتوون، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى خاوه‌نی ئابوورییه‌کى دواکه‌وتوو بن، یان وڵاتى به‌کارهێنه‌ر بن، سه‌رچاوه‌ى داراییان لاواز بووه و به نا‌چارى په‌نایان بۆ لێکدان و بچووکردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌کانى وڵات بردووه، که بێگومان سوودى گه‌وره‌شیان لێ بینیوه".
ئەرسەلان ئەحمەد




