٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ KDP: گرنگی به‌ کۆمەڵە هەرەوەزیه‌كانی کشتوکاڵ ده‌ده‌ین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەڵێ، وەزارەتەکەیان گرنگییەکی زۆری داوە بە هاندانی جووتیاران بۆ دامەزراندنی کۆمەڵەی هەرەوەزیی کشتوکاڵی و ئەمەش یەکێکە لە ئامانجەکانی وەزارەتەکەیان.

کەریم سلێمان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، وەزارەت لیژنەیەکی باڵای پێکهێناوە بۆ دروستکردنی کۆمەڵە هەرەوەزییەکان و بۆ ئەم مەبەستەش چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی ڕێکخراوی UNDP ئەنجام دراون، هەروەها کاری باشی لەسەر کراوە و کردووشیانەتە ڕەشنووس، بۆ ئەوەی دەست بە دروستکردنی ئەم کۆمەڵانە بکرێت.

دەشڵی، هەرەوەزییە کشتوکاڵییەکان گرنگییەکی گەورەیان هەیە لە ڕێکخستنی کاروباری جووتیاران، ئەویش بە دابینکردنی پێداویستییەکانی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی، پاشان ئەنجامدانی پرۆسەی بەبازاڕکردن، ئەمەش دەبێتە هۆکاری دابینکردنی بژێویی ژیانی جووتیاران.

سلێمان لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی دا، هەرەوەزییە کشتوکاڵییەکان دەبێتە هۆکاری ئەوەی جووتیاران زیاتر گرنگی بە بەرهەمەکانیان بدەن و بەردەوامییان هەبێ، بە تایبەت ئەو جووتیارانەی داهاتیان کەمە و دەبێتە هۆکاری زیادبوونی توانای جووتیارانیش.

 

کــاروان بــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار