گرینگی یەکخستنی ماف و ئیمتیازاتەکان لەنێوان کەرتی گشتی و تایبەت دا
__2021_12_14_h19m34s15__HK.jpg)
هەولێر -KDP.info- شاره‌زایه‌کى بوارى ئابووری ده‌ڵێت، یه‌کێک له بنه‌ما دروست و سه‌رکه‌وتووه‌کان که له ته‌واوى دنیا بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى دیارده‌ى بێکارى و زیادکردنى ده‌رفه‌تى کار پشتى پێ ده‌به‌سترێت، بابه‌تى یه‌کخستنى ماف و ئیمتیازاته له نێوان که‌رتى تایبه‌ت و گشتیدا، چونکه ئه‌مه له دوو ڕووەوە گرنگه، یه‌که‌میان وا ده‌کات گه‌نجان و لاوان ته‌نها چاویان له ده‌ستى حکوومه‌ت نه‌بێت، لە لایه‌کى دیکه‌شه‌وه بارگرانى له‌سه‌ر حکوومه‌ت که‌م ده‌کاته‌وه.
سه‌رکۆ یونس، شاره‌زای بوارى ئابووری، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "به‌داخه‌وه یه‌کێک له گه‌وره‌ترین کێشه‌کان له بازاڕى کارى هه‌رێمدا جیاوازیى نێوان ماف و ئیمتیازه‌کانى کارکه‌رانه. که‌رتى تایبه‌ت له هه‌رێمدا به‌پێى ستانداردى ئابووریی هاوچه‌رخ کار ناکات، باشترین چاره‌سه‌ر له دۆخێکى له‌م شێوه‌یه‌دا یه‌کخستنى ئه‌رک و مافه له هه‌ردوو که‌رتى گشتى و تایبه‌تدا، ئه‌م یه‌کخستنه ده‌رفه‌تى کار ده‌ڕه‌خسێنێت و هانى ده‌ستى کار و خاوه‌ن بڕوانامه‌کان ده‌دات که ڕوو بکه‌نه که‌رتى تایبه‌ت، بێگومان ئه‌مه چاره‌سه‌رێکى گونجاو و واقعیه بۆ زۆرێک له کێشه و ئاریشه‌کانى ئێستاى ئابووریی هه‌رێم، هه‌ر له‌م ڕێگه‌یه‌شەوه ده‌توانرێت پرۆسه‌ى گه‌شه‌پێدانى ئابووری بهێنرێته دی".
گوتیشى: "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، پێویسته وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌گشتى و وه‌زاره‌تى کار و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تی، پڕۆژه‌یاساى تایبه‌تمه‌ندى خۆیان ئاماده بکەن و له‌ڕێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه پێشکه‌شى په‌رله‌مان بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى ببێت به یاسا، چونکه به‌داخه‌وه که‌موکووڕییه‌کانى که‌رتى تایبه‌ت له هه‌رێمدا زۆره و زۆرێک له کۆمپانیاکان پابه‌ندى ڕێنماییه‌کانى حکوومه‌ت نابن، بەڵام ئه‌گه‌ر یاسا هەبێت ئه‌و کاته ده‌توانرێت به یاساکه مافى کارکه‌ران وه‌ربگیرێت، بۆیە پێویسته بنه‌ماکانى ئابووریی پته‌و دابڕێژرێت و یاسا سه‌روه‌ر بێت و دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى و ده‌ستێوه‌ردانى حزبى و که‌سى بنبڕ بکرێت".
ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى ئابووری ڕوونیشى کرده‌وه: "له سیسته‌می ئابووریی وڵاتانى پێشکه‌وتوو و خاوه‌ن یاسادا جیاوازییه‌کى ئه‌وتۆ له نێوان مافى کارکه‌ران و فه‌رمانبه‌راندا نییه. به یاسا ئه‌رک و ماف ڕێک خراوه و بیمه‌ى کار و ژیان دیاری کراوه. ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ وڵات‌دا کارکردن له که‌رتى تایبه‌ت ئیمتیازاتى باشترى هه‌یه، پێشه‌که‌وتن و گه‌شه‌پێدانى ئابووریی زۆربه‌ى وڵاتانى ڕۆژئاوا و خاوه‌ن سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارى له‌سه‌ر شانى که‌رتى تایبه‌ته به هاوکاریى که‌رتى گشتى و پاڵپشت به یاسا. بۆ نموونه، زیاتر له نیوه‌ى ئابووریی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا به‌ده‌ست که‌رتى تایبه‌ته‌وه‌یه و زۆرترین ڕێژه‌ى کارکه‌ران له‌م که‌رتەدا کار ده‌که‌ن.''
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




