زانا مه‌لا خالید: ده‌بێت هه‌رچى زووه ئه‌نجومه‌نى کۆمیسیاران دروست بکرێته‌وە
__2021_12_13_h16m6s17__HK.jpg)
هەولێر -KDP.info- هه‌وڵەکان بۆ سه‌رله‌نوێ ته‌شکیلى ئه‌نجومه‌نى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى له هه‌رێمى کوردستان بەر‌ده‌وامه و سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتی‌یش له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت، ماوه‌ى 2 ساڵە ئه‌نجومه‌نى کۆمسیاران له ڕ‌وى یاساییه‌وه واده‌که‌ى به‌سه‌ر چووه، بۆیه هه‌رچى زووه ده‌بێت ئه‌م ئه‌نجومه‌نە له‌سه‌ر بنه‌ماى ئیستحقاقى هه‌ڵبژاردن جارێکى دیکه دروست بکرێته‌وه به شێوه‌یه‌ک تا کۆتایى ساڵى داهاتوو کۆتایى به‌م پرسه هاتبێت.
زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "گۆڕانکارى له ته‌شیکله‌ى ئێستاى کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان له هه‌رێمى کوردستان بووه به ئه‌مرى واقع، چونکه له‌ڕووى یاساییه‌وه واده‌که‌ى به‌سه‌ر چووه، هه‌روه‌ک چۆن ئه‌م کۆمسیۆنه له ڕابردوو لەسه‌ر بنه‌ماى ئیستحقاقى لایه‌نه سیاسییه‌کان دابه‌ش کرا، ئێستاش پێویسته له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ڵبژاردنى ٢٠١٨ی په‌رله‌مان جارێکى دیکه کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى دروست بکرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى هیچ بیانوویه‌ک نه‌مێنێت بۆ به‌ڕێوه‌نه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له کاتى خۆیدا، پارتی‌یش به هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌و ڕووه‌وه هاوکار ده‌بێت، ئه‌مه ڕوئیاى ئێمه‌یه به‌ڕوونى".
گوتیشى: "هیچ ده‌قێکى یاسایى نییه که ڕێگه به‌وه بدات کۆمسیۆنى ئێستا درێژه به کاره‌کانى بدات، بۆیه هه‌رچى زووه ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته یه‌کلایى بکرێته‌وه، چونکه بە هه‌موویەوه که‌متر له ساڵێکى ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنى خولى داهاتووى په‌رله‌مانى کوردستان، ئه‌وکاتیش کۆمسیۆن پێوستى به شه‌ش مانگ ده‌بێت تاوه‌کوو بتوانێ ته‌واوى ئاماده‌کارییه‌کانى خۆى بۆ هه‌ڵبژاردن ته‌واو بکات، واته ده‌بێت تا مانگى 2 یان 3ی ساڵى داهاتوو کۆتایى به‌م پرسه هاتبێت".
مه‌لا خالید ڕوونیشى کرده‌وه: "وه‌ک فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مان له هه‌وڵەکانمان به‌رده‌وام ده‌بین و چاوه‌ڕێى هه‌ڵوێستى لایه‌نه ساسییه‌کانین که به‌جددى له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌م بابه‌ته بگه‌نه سیغه‌یه‌کى هاوبه‌ش".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




