٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

19 پڕۆژە لە دهۆك جێبەجێ دەكرێن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ڕایگه‌یاند، 19 پرۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی زیاتر لە 670 ملیۆن دینار لە دهۆك جێبەجێ دەكرێن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13ى 12ى 2021، له‌ ڕاگه‌یەندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، بە مەبەستی جێبەجێكردنی 19 پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە شاری دهۆك، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە دوو فەرمانی وەزاریی خۆیدا لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، گوژمەیەكی بە بڕی زیاتر لە 670 ملیۆن دینار خەرج كرد، كە ئەم گوژمەیە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و بایەخدان بە ڕووبەرە سەوزاییەكانی شارەكە دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، پرۆژەكان هەمەجۆرن و پێكهاتوون لە نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكان لەگەڵ كۆنكرێتكردنی كۆڵان، دروستكردنی باخچە، دابینكردنی پێداویستی بۆ پەرەپێدانی ڕووبەرە سەوزاییەكان، كڕینی نەمام، نۆژەنكردنەوەی ئاوەڕۆ، لەگەڵ چەندین پرۆژەی دیكە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك جێبەجێ دەكرێن.

-

-

-

هەواڵی پەیوەندیدار