٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سێ ناحیەی نوێ لە سنووری قەزای پیرمام دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

پیرمام-KDP.info- دوای بڕیاری بەقەزابوونی ناحیەی پیرمام، بڕیارە سێ ناحیە بخرێنە سەر قەزاکە و جێگری پارێزگاری ھەولێریش دەڵێت، ھەیکەلی ئیداری بۆ قەزای پیرمام دیاری دەکرێت، بەڵام ھێشتا بەفەرمی بڕیاری ناحیەکان یەکلا نەبووەتەوە.

مەسعوود کاڕەش، جێگری پارێزگاری ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای دەرچوونی بڕیاری بەقەزابوونی پیرمام، ھەیکەلی ئیداریی قەزاکە دیاری دەکرێت و فەرمانگەکانی دەکرێنە بەڕێوەبەرایەتی و سنووری قەزاکەش دیاری دەکرێت، بەڵام ھێشتا بەفەرمی ناحیەکانی یەکلا نەبوونەتەوە.''

حامید کاکەیی، بەڕێوەبەری ناحیەی پیرمامیش، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکرتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە ھەردوو کۆمەڵگەی بەستۆرە و کۆڕێ بکرێنە ناحیە و بخرێنە سەر قەزای پیرمام، ھەوڵ ھەیە بناری سەفینیش بکرێتە ناحیە، بەڵام ھێشتا یەکلا نەبووەتەوە.''

بەڕێوەبەری ناحیەی پیرمام گوتیشی: ''بڕیاری بەقەزابوونی پیرمام کاریگەریی لەسەر ڕەوشی خزمەتگوزاریی سنوورەکە دەبێت، چونکە بودجەی قەزای بۆ دابین دەکرێت و کارئاسانیی زۆریش لە فەرمانگەکانی حکوومەت دەکرێت بۆ مامەڵەی ڕۆژانەی ھاووڵاتیان.''

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار