٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ھەموو میحوەرەکان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەماھەنگی و کاری ھاوبەش دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەییی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق گوتی، ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ڕێک کەوتوون لە ھەر ھەشت میحوەر، لە خانەقینەوە تا سحێلا ھێزی ھاوبەش پێک بێنن و کاری ھاوبەش بکەن.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''گفتوگۆ و کۆبوونەوە و ھەماھەنگی لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەردەوامە و ھەردوولا ڕێک کەوتوون کە ھەماھەنگی لە نێوانیان بەردەوام بێت لە ھەر ھەشت میحوەر، لە خانەقینەوە تا سحێلا و لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان ھەردوولا هەیە و ھەر کارێک لەو میحوەرانە بکرێت بە ھاوبەشی دەکرێت.''

نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەییی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق گوتیشی: ''جگە لەوە، لە ھەر شوێنێک بۆشاییی ئەمنی ھەبێت بە ھێزی ھاوبەش پڕ دەکرێتەوە و بڕیارە لە ڕۆژانی داھاتوو ئۆپراسیۆنی دیکەی ھاوبەش دژی داعش بەڕێوە ببەن.''

تەڵعەت ڕوونیشی کردەوە: ''کارەکانی میحوەرەکانی یەک تا چوار تەواو بووە و ئێستا کار لەسەر میحوەری پێنج تا ھەشت دەکرێت و ھەماھەنگیی زۆر باش ھەیە و ڕێککەوتنی باشیش کراوە، بۆ ئەوەی ھەماھەنگی و ھاوکاریی بەردەوام لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا ھەبێت، بۆیە ئەو کۆبوونەوانەی دەکرێت ئەنجامی زۆر باشی ھەبووە.''

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار