٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەتحی محەمەد: ئەمساڵ ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل زیادی کردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەگوێرەی ئامارێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ ھەرێمی کوردستان زیادی کردووە و ڕاوێژکارێکی وەزارەتیش دەڵێت، ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەپێی مەرج و ڕێنمایییەکانی وەزارەتی ناوخۆیە.

فەتحی محەمەد، ڕاوێژکار لە وەزارەتی بازرگانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل زیادی کردووە و تەنیا لە ماوەی ١١ مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە سەد ھەزار ئۆتۆمبێل بە ھەموو جۆرەکانییەوە ھاوردەی ھەرێمی کوردستان کراون، ئەویش لەڕێگەی چوار دەروازەی سنووری و فەرمییەوە.

ڕاوێژکارەکەی وەزارەتی بازرگانی دەشڵێت: "ساڵی ڕابردوو لە ماوەی دوازدە مانگدا تەنیا ٩٠ ھەزار ئۆتۆمبێل ھاوردەی ھەرێمی کوردستان کرابوون و، بەپێی ئاماری وەزارەت، ئەمساڵ ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل زیادی کردووە.''

فەتحی محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەپێی ئەو مەرج و ڕێنماییانەیە کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەرکراون و جگە لە ڕێگەی فەرمی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە ھیچ ڕێگەیەکی دیکەی نافەرمی و قاچاغەوە ڕێگەپێدراو نییە.''

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار